DTRA.2019.012
تایبەتمەندییەکانی شێعری هاوچه‌رخی کوردی
Dr. Sangar Haaji
Abstract- شیعری هاوچه‌رخ، چه‌مكێكه ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی خوێنه‌ری كاری ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بن، گه‌لێك جاران به‌رگوێیان كه‌وتبێ، وه‌لێ دیاریكردنی سنوور و ده‌ستنیشانكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌ده‌ب كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، نه‌ك ئاسان نییه، بگره زۆریش سه‌خته. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌ده‌بی كوردی، به‌ڵكو بۆ ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی میلله‌تانی ده‌وروبه‌ر و میلله‌تانی دونیاش ڕاسته.
گرفت ئه‌وه‌یه ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی هه‌ر میلله‌تێك چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌ن كه له هی میلله‌تانی ده‌وروبه‌ر و جیهانیش جیاوازن، ئه‌و گرفته هه‌ر به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت كاتێك ته‌نێ له‌باره‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی تاكه میلله‌تێكیش ده‌دوێین، چونكه میلله‌ت هه‌ن خاوه‌نی یه‌ك زمانی یه‌كگرتوون، به‌ڵام چه‌ند ده‌وڵه‌تێكییان هه‌یه و ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر وڵاتێكش له‌وه‌ی دیكه جودایه، میلله‌تیش هه‌ن بێ ده‌وڵه‌تن، به‌ڵام دابه‌شبوونیان و كاریگه‌رییان به ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی میلله‌تانی داگیركه‌ر له‌یه‌كی جوداكردوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه نووسیومه، ڕێ ڕوونیێكه تا خوێنه‌ر بزانێ، ئێمه، چونكه دابه‌شی سه‌ر چوار وڵات كراوین، ئه‌ده‌بیاته‌كه‌شمان دابه‌شبووه و ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخیشمان مۆركی ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی له هه‌موو قۆناغه‌كان پتر پێوه دیاره، چونكه له قۆناغی ئێستاماندا، به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌تمان نییه، له هه‌موو كاته‌كانی دیكه زیاتر به ئه‌ده‌بیاتی داگیركاره‌كانمان كاریگه‌رین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان كاری گه‌وره‌یان بۆ زمان و ئه‌ده‌بیاتی خۆیان كردووه و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تیش هێنده‌ی دی یارمه‌تیده‌رییان بووه تا باشتر له دنیا بناسرێن و ناویان بچێته پاڵ ناوی ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی ئێمه‌ی بێ وڵات له‌دووره‌وه ته‌ماشای ناوه‌كانیان ده‌كه‌ین.
كه‌واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردی بدوێین، ده‌بێ له ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر چوارپارچه بدوێین كه من پێموایه ئه‌مه كاری تاكه‌كه‌سێك نییه. من باشووری وڵاتم هه‌ڵبژاردووه و له باشووریش شیعره‌كانی (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)ی شاعیر ده‌كه‌مه ئه‌و خاڵه‌ی لێیه‌وه هه‌ندێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌سه‌لمێنم كه شیعری هاوچه‌رخی كوردی باشووری كوردستانی پێ ده‌ناسرێته‌وه و له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا شه‌ن و كه‌وی تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌كانی شیعره هاوچه‌رخه‌كانی شاعیر ده‌كه‌م.
Keywords- About five keywords
Date: 04/11/2019
Place: Department of Translation