پەندی پێشینان
ئاردی بده ئاردبێژێ، باهه‌ندێكیش بڕێژێ
ئارو به بڕكییه‌وه جوانه
ئاش له خه‌یاڵێک، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک
ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
ئاغای گوندی ڕێی به گاوانی گوندی ده‌كه‌وێ
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد، چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی، به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
ئاوری بن كایه، بۆسۆی لێنایه، دزی خۆماڵی له گرتن نایه
ئاويش زور بمينيتهوه بوكهنى دهبى
ئه‌قڵ ده‌توانێت پاره دروست بکات به‌ڵام پاره ناتوانێت ئه‌قڵ دروست بکات
ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دیاربیت وڵاغت تێر جۆكه.
ئه‌گه‌ر بكه‌ویه به‌ر هه‌ڵمه‌تی شێر، قه‌ت په‌نا نه‌به‌ی بۆ ڕێوی بێخێر!
ئه‌گه‌ر بووی به میر، خوانه‌كه‌ی له بیر
ئه‌گه‌ر تۆ باوکی خۆتت خۆش ده‌وێت ، جوێن مه‌ده نه‌وه‌ک جوێنی به‌رکه‌وێ
ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژ نه‌که‌یت ، ئاگردان ده‌ست ناسووتێنێت
ئه‌گه‌ر دووڕێگه‌ت له‌به‌ردم بو تۆ سێیه‌میان هه‌ڵبژێره
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی، تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
ئه‌گه‌ر له پاره‌ی خه‌ڵکی بپرسیت ، هه‌رگیز تێر نابیت هه‌میشه برسیت
ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێ شۆفاری به‌دفه‌ڕ، ئاو ده‌خواته‌وه گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ
ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
ئه‌گه‌ر ناتخورێ تۆ بنی ڕانی، چیته له ماندوونه‌بوونی شوانی؟
ئه‌ڵێن ته‌نگانه خۆشی له‌دوایه
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه، به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه، پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه!
ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
ئه‌و ڕۆژه هه‌ر دێ سه‌ركه‌وی له كه‌ل، به‌و مه‌رجه به‌جێ نه‌مێنی له گه‌ل
ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانیگیانیته، هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
ئه‌و كه‌سه ژیره ، پیری له بیره
ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاسته و حیسابی پاكه، له حیسابكێشان بێ ترس و باكه
ئه‌و که‌سه که‌سه ئه‌لفێکی به‌سه
ئه‌و له‌تاریکیدا بکرێت لهروناکیدا ده‌رده‌که‌ویت
ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
ئه‌و نانه نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت
ئه‌وانه‌ی دوێنێ که له‌ڕوو دۆست بوون ، وا ئه‌مڕۆ ده‌رکه‌وت به‌ته‌مای پۆست بوون
ئه‌ونانه نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
ئه‌وه‌نده بدوێ که گوێت لێ بگرن
ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان
ئه‌وه‌ی به‌بڵندان بڕوانی ، به‌نه‌ویاندا ده‌كه‌وێ
ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه
ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
ئه‌وه‌ی له پووشێك نه‌كۆڵێته‌وه، لۆده كای به‌رن، ناپرسێته‌وه
ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوانه ، له‌به‌ر دڵانه
ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی، پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
ئیشی به‌پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته نیوه‌ڕۆ
با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
بار به‌لاباران قه‌ت ناگاته هه‌واران.
باری که‌ر دایم قورسه
بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه
بانێکه‌و دوو هه‌وا
باوه‌ڕم وایه فه‌رمووده‌ی خوایه
بچۆره جێیه‌ك هیچ كه‌س نهتناسێ، خۆت هه‌ڵبكێشه پڕ به كراسێ
برا گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌كڕاوه، ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌یاڵی خاوه
برا له‌پشت برا بێ مه‌گه‌ر قه‌زا له‌لای خودا بێت
برا وا چاكه نه‌یكه‌یه لایی، برامان برایی، كیسه‌مان جیایی
برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
بزن بۆ شه‌وێکیش بێت ، شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
بزن هه‌میشه قنگی به ده‌ره‌وه بوو که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر که‌وت
به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
به ته‌نها ژیان باشتره، له هاوڕێیه‌تی که‌سانێک مانای هاوڕێیه‌تی نه‌زانن
به تووند و تیژی كار نابێ مه‌یسه‌ر، مار به قسه‌ی خۆش له كون دێته ده‌ر
به رد له شوينى خوى سه نگينه
به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه
به كاكهكاكه هات به لامه‌وه، بوو به سوججه‌مار، دای به پامه‌وه
به گوڵێک به‌هار نایه‌ت
به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه
به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه
به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
به‌س له‌مه زیاتر خۆت گێل و كه‌ڕ كه!، ئه‌و ماسته بێ موو نییه، باوه‌ركه!
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز!، پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
به‌م شاره ئه‌ڵێن شاری ڕه‌شه‌با ، ئاگای لێنه‌بێ کڵاوت ئه‌با
به‌و كه‌سه ده‌كرێ بڕوا و مه‌تمانه، پابه‌ندی وه‌فاو عه‌هدو په‌یمانه
به‌و كه‌سه ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار، دو جار له جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار
بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
بۆ شاردنه‌وه‌ی درۆیه‌ک پیویست به‌هه‌زار درۆی تره
بۆ ئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره، چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه، گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
بیانووی تڕ نانی جۆیه
بیستوومه پارو له زار بكه‌وێ، بۆ كۆش چاكتره، نه‌ك ئێره‌و ئه‌وێ
پاراستنی ئارامی باشترین ڕێگه‌یه ،بۆ له ناو بردنی توڕه‌یی که‌سانی تر
پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه
پرس و ڕات نه‌بێ، ئیشت له پاشه، سه‌ری بێده‌لاك نه‌تاشی باشه
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو، ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو، ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
پهندێكیتریش هه‌یه له‌م باره، ده‌ڵێن گای جووتی، به گوێلـكی دیاره
پیاو به خزم و دۆست ده‌بێ كۆڵه‌وار، ناقه‌ڵشێ، هۆره له خۆی نه‌بێ دار
پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ، دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
پیاو له‌كاتى گرفتارى عه‌شقدا، بير له‌هيچ شتێكى كه ناكاته‌وه
پێویسته ئاستی خۆم بزانم ، به ڵێ له‌م دونیایه شتێکم نه‌ک هه‌موو شت.
تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
تا ئه‌و نه‌سووتێ بۆ تۆ هه‌ناوی، هه‌ڵمه‌قرچێنه جه‌رگت له‌تاوی
تاخۆت دۆست نه‌بی ، كه‌س نابێ به‌دۆست
تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
ته‌مه‌نێک به دوای بیر‌و باوه‌ڕدا گه ڕام ، سه‌رئه نجام گه‌یشتمه بێ باوه‌ریی
ته‌نیایی له هاوڕێی خراپ باشتره
جوێن مه‌ده به‌باوكی سه‌گم ، جوێن نه‌ده‌م به باوكی به‌گت
جیهان بۆ هه‌مو که‌س ته‌نها جارێکه، ڕێزی ئه‌و جاره بزانه
چاكترين ئافره‌ت ئه‌و ئافره‌ته‌یه، که ڕۆلی هاوسه‌رو عاشقيش ده‌بينێت
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان، له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
چه‌پڵه لێ نادرێ به‌ته‌نها یه‌ك ده‌ست
چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه، به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه!
خه‌یاڵ خه‌زێنه‌ی به كه‌س نه‌داوه، زێڕ بۆ دینه‌وه، خه‌یاڵپڵاوه
خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
خوا گوێزت ئه‌داتێ به‌ڵام قه‌ت بۆت ناشکێنێ.
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!، مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
خۆش باوه‌ڕ چاوێکی کوێره
خۆشباوه‌ڕ نه‌بی به‌و حه‌دده چاكه، ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ده‌با كاكه!
خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره، وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
خۆی له‌بۆ ڕاوچی ده‌كووژێ تاژی، تا كه‌رێ نه‌بێ، عاقڵێ ناژی
دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
دار کرمی له‌خۆی نه‌بێ ،ته‌مه‌نی هه‌زار ساڵه
دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره
دار وشك ده‌بێ به ئاواتی باز، جارێك له‌سه‌ری بخوێنێ ئاواز
داربه‌رزکه‌ره‌وه سه‌گی دز دیاره
داڵک بدوێنه‌و دوێته بخوازه
درويهك بكه شايهد به ديارهوه بی
دڵ پیرنابێ ، چاوتێرنابێ
دڵنیا به له ڕاستی و ڕێکی ئه‌و ڕێیه‌ی پێیدا ئه‌ڕۆی ، ته‌نها په‌له کردن به‌س نی یه.
ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه
ده‌ستی ته‌ماحت هێنده پان مه‌كه!، خاوه‌نی كه‌ره‌م په‌شێمان مه‌كه!
ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵه به ماڵ نی یه
دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
دوژمنی دانا ، نه‌ك دۆستی نه‌زان
دوعا بۆ ئه‌و سفره‌یه بكه ، كه‌نانی لێ ئه‌خۆی
دوو پشکه له‌خۆی به‌شکه
دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
دووپشکه له‌خۆی به‌شکه.
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری، هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
دۆستت تا نه‌بێ وه‌ك خۆت دڵ به كوڵ، بۆی هه‌ڵمه‌ڕێژه خێرا كیسه‌ی دڵ!
دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
ڕه‌سه‌ن ڕێزت گرت شه‌رمه‌زار ئه‌بێ ، به‌ڵام ناڕه‌سه‌ن تابێ هار ئه‌بێ
ڕه‌نگه ده‌رنه‌چی له ئیمتیحانم، ئه‌گه‌ر عه‌یبی تۆ ته‌واو بزانم!
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ، چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
ڕۆنی ڕژاو ده‌كاته خێڕی باوكی
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه، هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه
ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
ژووشك به فه‌خری خۆی ده‌ڵی ڕۆڵه، بێچووی كێ به‌قه‌ت تۆ نه‌رم و نۆڵه
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا، كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
سه‌بر تاڵه به‌ڵام به‌رهه‌مه‌که‌ی شیرینه
سه‌رباری خه‌ڵكه ته‌نبه‌ڵی بێخێر، ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر زگی تێر
سه‌رکه‌وتن کۆمه‌ڵێك هه‌وڵی بچووکی رۆژانه‌یه
سه‌ره‌تای هه‌وڵدان ئومێد و ئاره‌زووه، کۆتاکه‌شی سه‌رکه‌وتن و ساده‌ییه
سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
سه‌گ ئه‌گه‌ر نه‌مرێ له قه‌سابخانه، لێی زایه ده‌بێ ئه‌و عومره جوانه
سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته بخوازه
سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
سوعبه‌ت ڕه‌فیقت له‌کیس ئه‌دات به‌ڵام قه‌ت ڕه‌فیقت بۆ پیداناکات
سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده و به‌ڵێنی، گه‌نجی دونیات بێ، پووشێك ناهێنی
شایی نه‌كراوه، ده‌هۆڵ ته‌قه‌ی دێ، به‌ن نه‌ڕێسراوه، جۆڵا شه‌قه‌ی دێ
شه‌رعی مار به دار
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه، به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
شه‌ل نیه پێی شکاوه
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره، نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه، گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!، نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
عه‌یبه‌كانی خۆت بێته به‌ر چاوی، ڕه‌وا نابینی به كه‌س به‌دناوی
قسه زۆر بکڕه ، به‌ڵام که‌م بفرۆشه
قسه یان له شێت یان له مناڵ
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه، به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه!
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه!، نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان، هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه، ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
كارى به وه‌ختى باشاى سهرتهختى.
كاكه زۆر بۆلای خۆتی مه‌تاشه، نه شیش بسووتێ، نه كه‌باب باشه
كه‌چه‌ڵ ده‌رمانكه‌ر بوایه بێگومان، له پێشا سه‌ری خۆی ده‌كرد ده‌رمان
كه‌ری دێز ده‌كا حه‌ز به تۆپینێ، تاكو خاوه‌نی زه‌ره‌ر ببینێ
كه‌سێ خۆی له‌لا گه‌وره و گرانه، نه‌چێته پێستی خه‌ڵكه‌وه جوانه
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی، په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه، بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه!
کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو
کاتێک بڕیاری کارێکت دا ، پێویسته ده‌رگای گومان ببه‌ستیت
کاری چاکه هه‌رگیز وون نابێت
کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی
کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
کای کۆن به‌با مه‌که
کتێبی به‌نرخ له سه‌روه‌ت و سامان باشتره
کردیان به چه‌پڵه
که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
که قه‌له‌ڕه‌شمان ڕێ نیشان ده‌ربێت ، ئه‌بێ گه‌وره‌مان هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر بێت
که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
که‌ر ئاخوری خۆی لێ تێکناچێ
که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت بۆ دێت له ش
که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
که‌م بڵێ و زۆر ببیسه.
کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری
کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه
کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه
گه‌ر به درۆزن ناوبانگت ڕۆیی، بێنرخی له‌لای بێگانه و خۆیی
گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
گه‌وره‌یی به‌عه‌قڵه به ساڵ نی یه
گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
گۆشتخۆرن هه‌موو ده‌عبای ئه‌م ناوه، كه‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌دناوه
گۆشتی ڕانی خۆت بخۆ منه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
گێره چۆن ده‌كرێ به بزن، هه‌ژار؟، گاجووتی ده‌وێ و پیاوی كۆنه‌كار
له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
له به‌ردیان پرسی بۆچی وا ڕه‌قی؟، گوتی به‌ردم دی زۆر به دڵڕه‌قی
له پردی نامه‌رد مهپهڕێرهوه ، جه‌رده ڕووت تێبکات با له‌و به‌ره‌وه
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار، له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
له چاكه‌ی كه‌می زاڵم مه‌تۆره، موویه‌ك له به‌راز بێته‌وه زۆره
له چاوی خۆتا نابینی گاسن!، سووژن ده‌بینی له‌نێو چاوی من
له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه، گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
له قه‌دیمه‌وه ئه‌م قسه قاوه:، ” كوێر هه‌تا ده‌مرێ، به‌ته‌مای چاوه”
له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
له‌گه‌ڵ ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه چۆنی؟، ده‌ڵێن چێشتی خۆش دیاره به بۆنی!
مار خۆشی نه‌هات له سیری بێعار، له‌به‌ر كونه‌كه‌ی شین ده‌بوو به بار
مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت
ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
ماڵی خۆنه‌خۆر بۆ چه‌کمه بۆر.
ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆری
مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت
مرۆڤ کائینێکه پێویسته خۆی خۆی سه‌ربخات
مرۆڤی باش نامرێ ، چونکه کرده‌وه‌کانی له‌دوای خۆی ده‌دوێن
مرۆڤی هوشیار نه مرۆڤایاتی له ده‌ست ئه‌داو ،، نه قسه‌ی خۆیی
مریشك بۆخۆی وه‌سه‌ر نه‌كا خۆڵ، ناكری به سه‌ریا به هیچ شان و قۆڵ
مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنهش ئه‌کات
مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
مشک نه‌گبه‌تی بیگرێت یاری به کلکی پشیله داکات
من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
منه‌ت له‌م و له‌و مه‌كێشه دهمچهوت!، پوڵ بده و مه‌لا ده‌ركه له مزگه‌وت!
مه‌ستی و ڕاستی
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ، جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
مه‌شهووره ده‌ڵێن خزم به ددان، گۆشتیشت بخوا، ناشكێنێ ئێسقان
مه‌یهاوێ سه‌ر من هه‌رچی خه‌تایه، ده‌ستێك به‌ته‌نیا ته‌قه‌ی لێنایه
میوان نایه‌وێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ!، نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ!
ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه، له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و، هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی
نه‌سیحه‌ت ناچێ به مێشكی كه‌ردا، كێ دیویه بزمار بڕوا به به‌رددا؟
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه، مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
هاورێی ڕاسته‌قینه‌ی ئێوه که‌سێکه پێویستی به هیچی ئێوه نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاورێتانه
هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
هه‌ر خوویه‌ك مرۆ گرتی به شیری، بۆی ته‌رك نابێ زه‌مانی پیری
هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆی بنوێ
هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
هه‌ڵه چاوپۆشی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام، جارێك و دوو جار، نه‌كو به‌رده‌وام
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه، ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
هه‌موو جارێ گۆزه له کانی به‌ساقی ناگه‌ڕێته‌وه
هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا
هه‌موو كه‌س نه‌كا به‌م په‌نده بڕوا، هه‌چی با هێنای، هه‌ر به با ئه‌ڕوا
هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ، هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
وا مه‌شهوره شوان هه‌تا بخه‌وێ، مه‌ڕه‌كه‌ی زیاتر لێ دورر ئه‌وه‌وێ
وایان فه‌رمووه قه‌دیمی دڵپاك، سوار هه‌تا نه‌گڵی، نابێ به سوارچاك
وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟ -وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه! ، دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
وه‌ختێك ئه‌زانی مانای حه‌وسه‌ڵه، به كه‌وچكه ئاوی نه‌كه‌ویه مه‌له!
وه‌ك فه‌رمویانه پیاوانی حاڵی، قه‌ت بۆ گا نابێ گوێلـكی خۆماڵی
بەرهەڤکرنا: ئەحمەد عەلی – دهوک - ٢٠٢٣