یادی ٨ی مارس لە کۆلێژی زمان دەکرێتەوە
Post date: Mar 08, 2022 12:28:33 PM
بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕاگرایەتی کۆلیژی زمان پیرۆزباییەکی گەرم لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکات و ئەم بۆنەیە بەرز دەنرخێنێت.
بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠٢٢ بەڕێز پ.ی.د.شاخەوان جەلال حاجی فەرەج، ڕاگری کۆلێژ، لەگەڵ بەڕێز د.دالیا احمد موسا، یاریدەدەری ڕاگر، سەردانی بەش و هۆبەکانی کۆلێژیان کرد و لەنزیکەوە پیرۆزباییان لە مامۆستایان و فەرمانبەران کرد. هاوکات ڕۆڵی مامۆستا و فەرمانبەرانی ڕەگەزی مێینەیان بەرز نرخاند ،بەوپێیەی ڕەگەزی مێینە بەشێکی فراوانی ئەم ستافەن و دەستێکی باڵایان لە بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندنی کارە زانستی و کارگێڕیەکانی کۆلێژداهەیە.
پیرۆزبێت ٨ی مارس لە سەرجەم ژنانی کوردستان و سەرکەوتووبێت خەبات و تێکۆشانی ژنان و پیاوان بۆ نەهێشتنی جیاوازییەکان.