ۆرکشۆپێک دەربارەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێجی زمان بەڕێوەدەچێت
Post date: Sep 01, 2019 10:5:39 AM
ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری ٢٠١٩/٩/٢٩ لە هۆڵی سیمیناری کۆلێجی زمان، کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ۆرکشۆپێک بە ناونیشانی ( پرۆسەی دڵنیایی جۆری و کەموکوڕییەکانی و میکانیزمی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی) بەڕێوەدەچێت. ۆرکشۆپەکە لەلایەن ( هۆبەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوامی کۆلێجەکان) ئەنجام دەدرێت. مەبەست لەم ۆرکشۆپە دەست خستنە سەر کەمو کوڕییەکانی بە ئەلکترۆنی کردنی سیستمی دڵنیایی جۆرییە و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەم کەموکورییانە، هەروەها هەلێکی باشە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بۆ یەکەمجار بەر ئەو سیستمە دەکەون و بەکاری دەهێنن. ۆرکشۆپەکە کراوەیەو گشت مامۆستایان و فەرمانبەران دەتوانن بەشداربن.