بەشی عەرەبی یادی ڕۆژی جيهانى زمانى عەرەبى كردەوە

Post date: Dec 19, 2019 6:55:14 AM

   ڕۆژی چوار شەممە ١٨/ ١٢/ ٢٠١٩ لە هۆڵی پ.د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ لە کۆلێجی زمان وەک نەریتێکی ساڵانە بەشی عەرەبی بەهاوکاری لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلیژ زمان لە زانکۆی سلێمانی یادی ڕۆژی جيهانى زمانى عەرەبى كردەوە بە دروشمى (كورد زمانى عەرەبى بۆ پاراستنى بەيەكەوە ژيان بەرز ڕادەگرێت)لە مەراسیمەکە هەر یەک لە (پ.د.فایق مستەفا ،پ.د. زاهیر لەتیف کەریم ،پ.د. نیان نەوشیروان فواد مەستی، پ.ی.د ئیسماعیل ئیبراهیم) سیمینارەکانیان تەرخانکرابوو بۆ گرنگی و بایەخى فێربوونی زمانی عەرەبی و هاندانی خوێندکاران بۆ فێربوونی ئەم زمانە زیندووە جیهانیە، هاوکات هەر لەو مەراسیمەدا شاعیر پ.د. فەریدون عبدول بەرزنجی نوێترین شعری خۆی بەزمانی عەرەبی و کوردی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد،هەر لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ستافی مامۆستایانی بەشی عەرەبی دواتر چالاکی خوێندکاران نمایشکرا بەزمانی عەرەبی.