گفتوگۆی تێزی دکتۆرای بەڕێز(سازان ظاهر سعید)

Post date: Jan 28, 2019 7:51:39 AM

ڕۆژی ٤ شەممە، ڕێکەوتی ٢٠١٩/١/٢٣ کاتژمێر ٩ ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی گفتوگۆی کۆلێجی زمان، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای بەڕێز (سازان ظاهر سعید) بە ناونیشانی (نواندنی سینتاکسی لە زمانی کوردیدا) بەڕێوەچوو. تێزەکە لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. عبدالجبار مصطفى معروف) ەوە سەرپەرشتیکراوە. بابەتی تێزەکە لە سنوری ڕێزمانی بەرهەمهێنان و گوێزانەوەدا ئەنجامدراوە، تێیدا کار بە تیۆرەکانی GB بەتایبەت تیۆری X-bar کراوەو بە هۆیەوە نواندنی سینتاکسییانەی ناواخنی توخمە فەرهەنگییەکانی پێدەرخراوە. تێزەکەش بە پلەی (زۆرباش) پەسەندکرا.

لیژنەی گفتوگۆ  لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:

* پ.د. وریا عمر امین

* پ.د. فریدون عبدول محمد

* پ.د. ابوبکر عمر قادر

* پ.ی.د شهاب طيب طاهر

* پ.ی.د ئازاد احمد حسین 

* پ.ی.د. عبدالجبار مصطفى معروف