رۆژی دووەم و کۆتایی کۆنفرانسی بەراوردکاری نێوان زمانی کوردی و زمانی عەرەبی

Post date: Jul 17, 2018 7:16:11 AM

ڕۆژی دووشەممە، بەرواری ٢٠١٨/٧/١٦ کاتژمێر ٩:٣٠ - ١١:٠٠ لە دوو هۆڵی جیاوازدا و لە لایەن ١٠ توێژەرەوە، ١٠ توێژینەوەی زانستی بەپێز لە کۆلێژی زمان پێشکەشکرا، پاشان لە کاتژمێر ١١:٠٠- ١١:٤٠ خولەک دوو توێژینەوەی دیکە پێشکەشکران. پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژیش ڕاپۆرتی کۆتایی کۆنفرانس کە پێکهاتبوو لە ئەنجام و پێشنیاز و ڕاسپاردەی کۆنفرانس بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی خوێندرایەوە،کە بێگومان بە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بە مەبەستی ڕەچاوکردن و کارلەسەرکردنیان. دواتر ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی کۆنفرانس و توێژەرانی بەرێز بەرێوەچوو.