گفتوگۆكردنی تێزی دكتۆرایەك تایبەت بە هونەری دیالۆگ

Post date: Dec 23, 2020 3:54:21 PM

دیالۆگ وەك تەكنیكێكی ئەدەبی و فیكری و فەلسەفی، لەبەشی كوردی كۆلێجی زمان كرایە تێزی دكتۆرایەك و لەلایەن توێژەر (سارا سدقی حەمە ئەمین) بە ناونیشانی (هونەری دیالۆگ لە شیعری نوێی كوردیدا _١٩٢٠-١٩٥٨) و بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. فازیل مەجید محمود، بەئەنجامگەیەنرا، ئەمڕۆ ٢٣ /١٢ /٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ،  لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا، تاوتوێی زانستی تێزەكە كرا، كە لە بەڕێز (پ. د. عبدولقادر حمە امین سەرۆكی لیژنە، هەروەها هەریەك لە بەڕێزان پ.ی.د. قمری سعید عزیز، پ.ی.د. هەژار احمد، پ.ی. د. صافییە محمد احمد، پ.ی.د. دیار فائق مجید، وەك ئەندامانی لیژنە پێكهاتبوون، دوای ئەنجامدانی وتوێژێكی تێروتەسەلی تێزەكە، گفتوگۆكە سەركەوتووانە كۆتاییهات.