كۆلێژی زمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری زانستگای كوردستانی سنه‌ كۆبووه‌وه‌

Post date: Aug 13, 2018 9:32:34 AM

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی ئابی 2018، به‌ڕێز راگر و یاریده‌ده‌ری راگر و سه‌رۆكی به‌شی كوردی و سه‌رۆكی به‌شی عه‌ره‌بی له‌ كۆلێژی زمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (ماجد مه‌ردۆخ روحانی) نوێنه‌ری زانستگای كوردستانی شاری سنه‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی دامه‌زراندنی ئینسایكلۆپیدیایه‌كی گشتگیر له‌سه‌ر كورد و كوردستان.