ۆرکشۆپێک دەربارەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێجی زمان

Post date: Oct 01, 2019 6:54:31 AM

ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری ٢٠١٩/٩/٢٩ لە کۆلێجی زمان، لە هۆڵی پڕۆفیسۆر دكتۆر(عيزه دين مسته فا ڕەسول ) ليژنەى دڵنيايی جۆريی و پەرەپێدانى پڕۆگرامەكان هەستان بەئەنجامدانى  ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی ( پڕۆسەی دڵنیایی جۆری و کەموکوڕییەکانی و میکانیزمی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی)، لە سەرەتادا باس لە كۆى پڕۆسەى دڵنيايی جۆرى وزانستخوازى بەردەوام كرا بەتايبەتى بۆ ئەو ماموستا بەڕێزانەى كەتازەن لە پرۆسەكەدا پاشان باس لەكەم و كوڕييەكانى وهەڵەكانى مامۆستايان لەكاتى پڕكردنەوەى هەگبە وزانستخوازى بەردەوام كرا. تەوەرى دواتر تەرخان كرا بۆ وەرگرتنى سەرنج و تێبينيەكانى ماموستايان لەپرۆسەكەو چۆنيەتى دۆزينەوەى ڕێگەچارەیەك بۆ چارەسەركردنيان .