تێزێکی ماستەر لە بواری زمانی كوردیدا گفتوگۆكرا

Post date: Nov 17, 2021 8:15:58 PM

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٥/١١/٢٠٢١ لە هۆڵی گفتوگۆی کۆلێجی زمان، گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (سۆما جمال روؤف) لەژێر ناونیشانی (پەنجەمۆری زمانیی لە لێکدانەوەی تاوانە زمانییەکاندا) لە بواری زمانی کوردیدا بەڕێوەچوو.

لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە:

د. فەرەیدون عبدول محمد

د. قەیس کاکی تۆفیق

د. صباح رشيد قادر

د. ئاڤێستا کمال محمود