تێزێکی دکتۆرا لە بواری ئەدەبی کوردیدا گفتوگۆکرا

Post date: Nov 21, 2022 10:59:38 AM

لە زنجیرە گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 20/11/2022 تاوتوێی تێزی دكتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی کوردی (سنور قادر فرج) بە ناونیشانی (دەقئاوێزانی کلتوری لە چیرۆکی (لەخەوما)ی جەمیل سائیب)، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ سازكرا.

 

جێگەی ئاماژەیە لیژنەکە پێكهاتبوون لە د. فازیل مەجید محەمەد له‌ زانکۆی سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەکە و هەریەکە لە ئەندامان ،  د. عوسمان عبدول معروف له‌ زانکۆی سلێمانی،   د. سافیە محمد احمد له‌ زانکۆی ڕاپەڕین،  د.  سامان عزەدین سەعدون له‌ زانكۆی چەرموو،   د.ڕێزان ساڵح مەحمود له‌ زانکۆی ڕاپەڕین، د. عبدالقادر حمەامین محمد له‌ زانكۆی سلێمانی ئەندام و سەرپەرشتیار.

 

هاوکات گفتوگۆكە سەرکەوتووانە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو.