كتێبخانەی تایبەت بە بەرهەمەكانی بەشی كوردی دهكرێتهوه
Post date: Feb 04, 2018 6:23:34 AM
له بهشی كوردی كۆلێژی زمان كاركردن بۆ كردنەوەی كتێبخانەی تایبەت بە بەرهەمەكانی بەشهكه بۆ خزمەتكردنی خوێندكارانی بەكالۆریۆس و خوێندنی باڵا و كۆلێژ و زانكۆ و دەرەوەی زانكۆ دهستیپێكرد.
ئەم كتێبخانەیە تەرخانكراوە بۆ بەرهەمی مامۆستایان و خوێندكارانی بەش كوردی بەمشێوەیەی خوارەوە: -
یەكەم/ بەرهەمی سەرجەم مامۆستایان، نامەی ماستەر و دكتۆرا و لێكۆڵینەوەكانیان، بە شێوەی ئەلیكترۆنی كۆكراونەتەوە و بهردهستدهخرێن.
دووەم/ سەرجەم نامەی ماستەر و تێزی دكتۆرای ساڵانی (٢٠١٤) تاوەكو (٢٠١٨) كە لە بەشی كوردی ئەنجامدراون ڕیزبەندكراون و ئامادەن.
تێبینی:
لە ئێستادا كاردهكرێت بۆ ئامادەكردنی سەرجەم ئەو نامانەی هەر لە سەرەتای كردنەوەی بەشی كوردی ئەنجامدراون.
سێیەم/ تۆماركردن و ڕیزبەندكەردنی سەرجەم باسی دەرچوونی خوێندكارانی بەش كە لە لایەن خوێندكارانی بەشەوە ئامادەكراوە بەو ئومێدەی لە داهاتودا لە شێوەی پڕۆژەیەكدا بتوانرێت چاك و نایابەكانی لێ جیا بكرێتەوە و بڵاو بكرێتەوە و وەك سەرچاوەی باوەڕپێكراو بەكاربێتەوە.
لەمڕوانگەیەوە ئاگاداری بەڕێزتان دەكەین كە كتێبخانەی تایبەت بە بەرهەمەكانی بەشی كوردی لە 4ی شوباتی 2018 وه دەكرێتەوە و دەتوانرێت سوودی لێ ببینن.
لە داهاتوییەكی نزیكیشدا كۆ بەرهەمی مامۆستایانی بەش بە شێوەی چاپكراو خانەی تایبەتی خۆی بۆ تەرخاندەكرێت.
ئهمانهی خوارهوه لیستی ناونیشانی نامەی ماستەر و تێزی دكتۆراكانە كە لە ماوەی ساڵانی (٢٠١٤-٢٠١٧) ئەنجامدراوە.
كۆلێژی زمان- بهشی كوردی