پرسەو سەرەخۆشی

Post date: Oct 03, 2019 1:49:33 PM

بە ناوی ڕاگری کۆلێجی زمان، جێگری ڕاگر و گشت مامۆستایان و کارمەندانی کۆلێجی زمانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی پرۆفیسۆری خوالێخۆشبوو جەنابی (د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ )دەکەین. بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو جەنابی پرۆفیسۆر مێژوو زمان و ئەدەبی کوردی هزرێکی بە توانست و خامەیەکی بە بڕشت و توێژەرێکی بە سەلیقەی  لەدەستدا. 

هیوادارین دوا ناخۆشی بنەماڵەو خانەوادە بەرێزەکەیان بێت و خوای گەورە خوالێخۆشبو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری گشت لایەک بدات.