سیمینارێک لە بارەی پڕۆگرام و شێوازی وتنەوەی وانەی کوردۆلۆجی سازدەکرێت
Post date: Dec 21, 2021 7:52:42 PM
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 12/12/2021، لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵای کۆلێژی زمان سیمینارێک تایبەت لە بارەی پڕۆگرام و شێوازی وتنەوەی وانەی کوردۆلۆجی ئەنجامدرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لیژنەیەکی پسپۆرلەسەرئاستی زانکۆ کاری پێداچونەوە ودانانی بۆ پرۆگرامی وانەی کوردۆلۆجی و شێوازی وتنەوەی وانەکە کردووبوو. هاوکات لەلایەن بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری و فێرکردن و لیژنەی پێواژۆی بۆڵۆنیای زانکۆشەوە ڕاسپێدرابوون کە سیمینارێک سەبارەت بە بابەتەکە پێشکەشبکەن.
جێگەی ئاماژەیە کە سیمینارەکە لە لایەن ئەم مامۆستا بەڕیزانەی خوارەوە ئەمجامدرا: -
١/ پ.ی.د.ئازاد ئەحمەد حسێن
٢/ پ.ی.د. د.ئامانج حەسەن ئەحمەد
٣/ پ.ی.د. سامان حسێن ئەحمەد
٤/ م. د.تابان محەمەد سەعید حەسەن
٥/ م. بشرا قادر کاکە حەمە.