وەرزی رۆشنبیری کۆلێجی زمان

Post date: May 16, 2017 9:40:34 AM

ڕۆژی ٣ شەممە، ڕێکەوتی ٢٠١٧/٥/١٦ کاتژمێر ١٠:٣٠ چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی وەرزی ڕۆشنبیری کۆلێژی زمان دەستی پێکرد، کە بریتی بون لە چەند چالاکییەکی ڕۆشنبیری ، کلتوری و هونەری. چالاکییەکان بە ئامادە بونی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ڕاگری کۆلێژی زمان و مامۆستایانی کۆلێژەکە بەڕێوە چوو تێیدا خوێندکاران چەند نمایشێکی هونەری وەک شانۆو میوزیک و گۆرانییان پێشکەشکردو دواتریش بە پێشانگای کتێب و پێشکەشکردنی خواردنی کوردەواری درێژەیان بە چالاکییەکانیاندا.