ئاگاداری تایبه‌ت بۆ پێشكه‌شكارانی ده‌رنه‌چووی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر / دكتۆرا)
Post date: Sep 16, 2020 2:16:12 PM
ئاگاداری تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی بۆ پێشكه‌شكارانی ده‌رنه‌چووی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر / دكتۆرا) له‌كۆلێجی زمان
پێشكه‌شكارانی ده‌رنه‌چووی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، له زانیاری پێویستی تایبه‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی، وه‌ك كات و شوێنی تاقیكردنه‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست، ژماره‌ی كورسی به‌تاڵ، لیستی ناوی ده‌رنه‌چووانی كه مافی تاقیكردنه‌وه‌یا هه‌یه.
- رۆژ و رێكه‌وتی تاقیكردنه‌وه : یه‌ك شه‌ممه 20/9/2020.
- ده‌ستپێكی كاتی تاقیكردنه‌وه: 10 ی به‌یانی.
- شوێنی تاقیكردنه‌وه :
1- تاقیكردنه‌وه‌ی دكتۆرا : نهۆمی دووه‌می ڕاگرایه‌تی كۆلێجی زمان.
2 - تاقیكردنه‌وه‌ی ماسته‌ر : نهۆمی سێیه‌م ڕاگرایه‌تی كۆلێجی زمان .
به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست : به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی، كه كه‌سێتی پێشكه‌شكار بسه‌لمێنێت، وه‌ك (كارتی نیشتمانی، پێناسی باری شارستانی، پاسپۆرت) + وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگ.
هاوپێچ/
لیستی كورسییه به‌تاڵه‌كان و ناوی ئه‌و ده‌رنه‌چووانه‌ی مافی تاقیكردنه‌وه‌یای هه‌یه، به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت.
تێبینی/
1- پێشكه‌شكاران له هه‌مان ئه‌و بوارانه‌دا، كه پێشتر له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی نووسیندا بۆیان ڕاگه‌یه‌ندرابوو، تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له لیستی هاوپێچدا نه‌هاتووه، مافی تاقیكردنه‌وه‌یان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی:
أ- كورسی به‌تاڵ له پسپۆڕیه‌كانیاندا نه‌ماوه‌ته‌وه.
ب- داواكاری و به‌ڵێننامه‌ی یاساییای پڕ نه‌كردۆته‌وه.
3- پێویسته گشت پێشكه‌شكاران پابه‌ندی ڕێناییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین
راگرایه‌تی كۆلیجی زمان