یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی لە کۆلێژی زمان بەرز ڕادەگیرێت
Post date: Nov 27, 2018 7:21:14 AM
بە دروشمی "زانکۆی سلێمانی، مێژوویەکی پرشنگدار و ئایندەیەکی گەشتر" کۆلێجی زمان لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژی ٢٠١٨/١١/٢٩ کاتژمێر ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی زنجیرەیەک چالاکی تایبەت بە یۆبێلی زێڕینی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی و پێگەو ڕۆڵی لە بزاوتی ڕۆشنبیری و کلتوری و زانستی فەرهەنگی شاری سلێمانیدا، لە هۆڵی پ.د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ ڕێکدەخات.
كارنامەی چلاکییەکان بریتین لە:
* ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و پێشکەشکردنی سرودی ئەی ڕەقیب.
* خوێندنەوەی وتاری سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژی زمان.
*خوێندنەوەی وتار لە لایەن ڕاگری کۆلێجی زمان.
* خوێندنەوەی وتار لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی.
پانێڵی یەکەم
* "گەشتنامەیەک دەربارەی دیرۆکی دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی" لەلایەن مامۆستا (جەمال عەبدول). * " سلێمانی شاری ژانی گەل و چەقی مەسەلەکان" لەلایەن (پ.د. زاهیر عەبدولکەریم)
* "یادکردنەوەیەکی ڕاگوزەر بە مێژووی زانکۆی سلێمانی، بەشی دیراساتی کوردی" لەلایەن (پ. د. حەمە دلێر میسری) .
* " ألسليمانية عاصمة ألتنوير ألكردي" لەلایەن پ.د. فایەق مستەفا.
* پیشاندانی بەرهەمە بڵاوکراوەکانی مامۆستایانی کۆلێجی زمان.
پانێڵی دووەم
* پێشکەشکردنی چالاکییەکانی تیپی مۆسیقای مامۆستا نامدار قەرەداغی ( تایبەت بە ئاوازو گۆرانییەکانی کۆنی زانکۆی سلێمانی).
* " بۆ سلێمانی؟ " لەلایەن پ.ی.د. حمە نوری کاکی.
* خوێندنەوەی چەند تێکستێکی شیعری لەلایەن هەریەکە لە پ.د.فەرەیدون عەبدول بەرزنجی و پ.د. محەمەد کەساس.