نامەیەكی ماستەر لە بواری ئەدەبی كوردیدا گفتوگۆكرا

Post date: May 20, 2021 3:8:58 PM

لە زنجیرە گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان، ئەمڕۆ ٢٠-٥-٢٠٢١ تاونوێی نامەی ماستەری خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی كوردی (رەوەند حەمە جەزا) بە ناونیشانی (بونیادی وەسف لەچیرۆکە شیعرەكانی ئەنوەر قادر محمدد)دا، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ سازكرا، كە پێكهاتبوون لە پرۆفیسۆر د. محمد دلێر امین محمد سەرۆكی لیژنە - زانكۆی سلێمانی، هەریەك لە ئەندامان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. جەلال ئەنوەر سەعید - زانكۆی كۆیە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سەركەوت عمر ابراهیم - زانكۆی راپەڕین، هەروەها ئەندام و سەرپەرشت پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. مەریوان عمر حسن، شایەنی گوتنە گفتوگۆكە بەگرتنەبەری رێنماییە تەندروستییەكان، سەرکەوتوواونە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا، بەڕێوەچوو.