پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر ، دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠)
Post date: Jan 21, 2020 6:53:56 AM
زانیاری تایبه‌ت به پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر ، دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠)
خوازیاری خوێندنی باڵای به‌ڕێز ، سوپاس كه كۆلیجی زمانت هه‌ڵبژاردووه و هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازین. تكایه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه :
• چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ :
1. پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن تاوه‌كو رێكه‌وتی (2020/1 / 26) به‌رده‌وام ده‌بێت.
2. تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له رۆژی یه‌كشه‌ممه ، رێكه‌وتی (2020 /2 / 2) ئه‌نجامده‌درێت. (پێش رێكه‌وتی تاقیكردنه‌وه‌كان، زانیاری وڕێنمایی ته‌واو به كات و شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌ده‌ین به خوازیارانی به‌رێز)
3. ده‌ستپێكردنی ده‌وامی فه‌رمی له خوێندنی باڵا (2020 / 2 / 23)ه .
• پێش ده‌ستپێكردن به پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن :
خوازیاری به‌رێز ، تكایه پێش ده‌ستپێكردن به پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردن ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به وردی بخوێنه‌وه :
1. دڵنیابه كه گشت مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له خوێندنی باڵا ده‌تگرێته‌وه به پێی رێنماییه‌كانی خوێندنی باڵای تایبه‌ت به خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر ، دكتۆرا) كه له خواره‌وه هاوپێچكراوه.
2. پێش پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردن ،خشته‌ی پلانی په‌سه‌ندكراوی تایبه‌ت به كۆلیجی زمان بخوێنه‌وه بۆ دلنیابوون له هه‌بوونی كورسی تایبه‌ت به‌و بواره‌ی كه خوازیاری پێشكه‌شكردنی.(له خواره‌وه هاوپێچكراوه).
3. زۆر گرنگه به وردی لیستی به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا بخوێنیته‌وه و ئاماده‌یان بكه‌ی وه‌ك له لیسته‌كه‌دا هاتووه. (له خواره‌وه هاوپێچكراوه).
4. هیچ فۆرمێك وه‌رناگیرێت ئه‌گه‌ر كه‌م و كورِی له فۆرم و به‌لگه‌نامه پێویسته‌كانی پێشكه‌شكردندا هه‌بێت.
5. تا دڵنیا نه‌بیته‌وه له خاڵه‌كانی(3,2,1)پسووله‌ی دارایی تایبه‌ت به فۆرمی پێشكه‌شكردن مه‌بڕه ، چونكه پاره‌كه‌ی ناگه‌رێندرێته‌وه بۆ خوازیار. له كاتی هه‌بوونی هه‌ر گومانێك تكایه په‌یوندی به یه‌كه‌ی خوێندنی باڵاوه بكه ڕاسته‌وخۆ به سه‌ردان یان له رێگای ئیمه‌یڵه‌وه.
• پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن :
خوازیاری به‌رێز ، پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن له كۆلیجی زمان مه‌رجه به دوو شێوه بێت ، یه‌كه‌م جار به ئۆنڵاین له رێگای ئیمه‌یڵه‌وه و پاشان به ده‌ستی (هارد كۆپی ) و به‌م هه‌نگاوانه ئه‌نجامده‌درێت :
1. فۆرمی پێشكه‌شكردن و گشت به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێشكه‌شكردن( جگه له پسووله‌ی دارایی تایبه‌ت به فۆرمی پێشكه‌شكردن ) به ئۆنڵاین (Soft Copy) بنێره بۆ یه‌كه‌ی خوێندنی باڵای كۆلیجی زمان له ڕێگای ئیمه‌یڵی یه‌كه‌كه‌مانه‌وه :language.graduate@univsul.edu.iq
( فۆرمی پێشكه‌شكردن و لیستی به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان له خواره‌وه هاوپێچكراوه). تكایه فۆرم و گشت پێداویستیه‌كان به یه‌ك ئیمه‌یل و به یه‌ك جار بنێره.
2. ده‌بێت له خانه‌ی(Subject)ی ئیمه‌یله‌كه ناوی سیانی و كورسی خوێندن و پسپۆری بنووسيت.
3. ده‌بێت به‌و ئیمه‌یڵه تایبه‌ته‌ی خۆت كه تۆمارت كردووه له فۆرمی پێشكه‌شكردندا گشت پێداویستیه‌كانمان بۆ بنێری.
4. ستافی یه‌كه‌ی خوێندنی باڵا به ئیمه‌یڵ ئاگادارت ده‌كاته‌وه له گه‌یشتنی ئیمه‌یڵه‌كت. بۆ دڵنیابوونی خۆت له گه‌یشتنی ئیمه‌ڵه‌كه‌ت مه‌رجه وه‌ڵامی یه‌كه‌كه‌مانت به ده‌ست بگات. ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دوو رۆژدا وه‌ڵامت به ده‌ست نه‌گه‌شت ، تكایه ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی یه‌كه‌كه‌مان بكه.
5. ستافی یه‌كه‌كه‌مان وردبینی فۆرمی پێشكه‌شكردن و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان ده‌كات و به ئیمه‌یڵ ئاگادارت ده‌كاته‌وه له كاتی هه‌بوونی هه‌ر كه‌م و كوریيه‌ك له ماوه‌ی دوو رۆژدا.
6. پاشان ئه‌گه‌ر پێداویستیه‌كانی پێشكه‌شكردنت ته‌واو بوو و بێ كه‌م و كورِی بوو ، یه‌كه‌كه‌مان به ئیمه‌یڵئاگادارت ده‌كاته‌وه كه [ فۆرمی پێشكه‌شكردن + گشت به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێشكه‌شكردن ( ڕه‌سه‌ن و كۆبی) ] به( Hard Copy)له‌گه‌ڵ پسووله‌ی دارایی تایبه‌ت به فۆرمی پێشكه‌شكردن كه له به‌شی ژمێریاری كۆلیجمان ده‌بڕدرێت و بڕه‌كه‌ی (150,000) دیناره، به ده‌ستی پێشكه‌شی یه‌كه‌كه‌مانی بكه‌يت .
7. ئه‌گه‌ر پسووله‌ی دارایی و فۆرمی پێشكه‌شكردن و به‌ڵگه‌نامه‌كان به ده‌ستی (هارد كۆپی ) پێشكه‌شی یه‌كه‌ی خوێندنی باڵا نه‌كرێت ، ئه‌وه خوازیار رێگای پێ‌نادرێت به‌شداری بكات له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی.
• چه‌ند تێبینیه‌كی گرنگ :
1. خوازیارانی خوێندنی باڵا ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌نله كاتژمێر (9:00) به‌یانییه‌وه تا كاتژمێر (2:00) ی پاش نیوه‌رۆ له رۆژانی ده‌وامی فه‌رمیدا،جگه له رۆژی پێنج شه‌ممه تا كاتژمێر (12:30) .
2. تكایه فۆرمی پێشكه‌شكردن به ڕوونی و بێ هه‌ڵه پڕبكه‌وه
3. ده‌بێت له كاتی نووسینی ناوی سیانی له فۆرمی پێشكه‌شكردندا ناوه‌كه‌ت هاوشێوه‌ی ناسنامه یان كارتی نیشتیمانی بێت.
4. تكایه واژۆكردنی فۆرمی پێشكه‌شكردنت بیر نه‌چێت.
5. سه‌باره‌ت به نووسراوی لاری نه‌بوون ، ده‌بێت په‌یوه‌ست بیت به‌وكلێشه‌یه‌ی كه دیاریكراوه له به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێشكه‌شكردندا.
6. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆریی بۆ خوازیارانی دكتۆرا، ده‌بێت خوازیارله به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بڕوانامه‌ی دڵنیایی جۆریی به تایبه‌ت بۆ ئه‌م ،مه‌به‌سته.
7. هه‌ر مامۆستایه‌ك كه نازناوی زانستی له دوای رێكه‌وتی (2019/3/1) به ده‌ستهێناوه و بڕوانامه‌ی دڵنیایی جۆریی نییه ، ده‌توانێ وه‌ك مامۆستا پێشكه‌شی خوێندنی باڵای بكات.
8. ده‌بێت خوازیاری كورسی پاراڵێڵ كه دانه‌مه‌زراوه‌له دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ‌دا ، دوو به‌ڵێنامه‌ی یاسایی پێشكه‌ش بكات.
9. بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنامه‌ی یاسایی تكایه سه‌ردانی به‌شی یاسای كۆلیجمان بكه.
10. تكایه كاره‌كانت دوا مه‌خه و هه‌وڵبده له كاتی گونجاو‌دا داواكاریه‌كه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ی . چونكه وردبینیكردنی داواكاریه‌كان و دۆسیه‌ی خوازیاران پێویستی به كاته و ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام نادرێت.
11. له كاتی هه‌بوونی پرسیاری تایبه‌ت به بابه‌ته‌كانی دیاریكراو بۆ تاقیكرنه‌وه‌ی زانستی ، تكایه سه‌ردانی ئه‌و به‌شه زانستیه بكه كه خوازیاری پێشكه‌شكردنی.
12.سه باره ت به بلانى دبلوَمى بالاَ، باش به سه ندكردنى له لايه ن وه زاره تى خويَندنى بالاَ، له م ويَبسايته وه بلاَوده بيَته وه.
١- ڕێنمایی دیبلۆمی باڵای ئەکادیمی
٤- بەڵگەنامە پێویستەکانی پێشکەشکردنی ماستەر
٥- بەڵگەنامە پێویستەکانی پێشکەشکردنی دکتۆرا
٦- فۆڕمی پێشکەشکردنی دیبلۆمی باڵا‌و ماستەر
٨- بابەتەکانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئینگلیزی
٩- بابەتەکانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی عرەبی
١٠- بابەتەکانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی کوردی
به هیوای سه‌ركه‌وتن له پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردندا
یه‌كه‌ی خوێندنی باڵا له كۆلیجی زمان