ئاگادارییەک لە لایەن لیژنەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (بزوتنەوەی ڕوانگەو کاریگەرییەکانی لە نوێکردنەوەی ئەدەبی کوردیدا)

Post date: Nov 05, 2019 9:21:14 AM

سەرجەم مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم ئاگادار دەکەینەوە کە لیژنەی رۆشنبیری کۆلێجی زمان و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە بزوتنەوەی ڕوانگەو کاریگەرییەکانی لە نوێکردنەوەی ئەدەبی کوردیدا (١٩٧٠-٢٠٢٠) سازدەکات. هەر مامۆستایەکی بەڕێز خوازیاری ئەنجامدانی توێژینەوەیە، دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو ناونیشانە ئەلکترۆنیانەی لە بروشەری کۆنفرانسەکەدا لەژێر بەشی (لیژنەی زانستی کۆنفرانس)دا ئاماژەی پێکراوە، پەیوەندیمان پێوەبکات.