سوپاسنامەی کۆلێجی زمان بۆ مامۆستا ئاوات نامق ئاغا
Post date: Jun 23, 2022 4:37:42 PM
ڕاگرایەتی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی مامۆستایەکی بەشی هونەر دەکات.
بە نوسراوێکی فەڕمی، ڕاگرایەتی کۆلێجی زمان سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی مامۆستا ئاوات نامق ئاغا، مامۆستا لە بەشی هونەری زانکۆی سلێمانی، دەکات بەرامبەر بەخشینی ٥٠ کتێبی ئینگلیزی لە بوارەکانی زمان و ئەدەب و وەرگێڕان بە کتێبخانەی کۆلێج و بەشی وەرگێڕان.
جارێکی دیکە دەستخۆشی لە بەڕێزیان دەکەین و بەهیواین نمونەیان زیاد بێت.