نامەیەکی ماستەر لە بواری زمانی كوردیدا گفتوگۆكرا

Post date: Oct 11, 2022 2:18:27 PM

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 11/10/2022 لە هۆڵی گفتوگۆی کۆلێجی زمان، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (برهان احمد عزیز) لەژێر ناونیشانی (واتا و نواندنی واتایی لە شێوەزاری گەرمیان) دا لە بواری زمانی کوردیدا بەڕێوەچوو.

 

لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە:

پ.ی. د. دارا حمدی محمود                 زانکۆی گەرمیان

پ.ی. د. سازان زاهیر سعید                 زانکۆی سلێمانی     

پ. ی.د. ڕۆژان نوری عبداللە                 زانکۆی کۆیە  

پ. د. عبدالجبار مستەفا مەعروف          زانکۆی سلێمانی