زنجیرەیەک سیمینار لە بواری توێژینەوەی زانستیی پێشكه‌شده‌كرێت
Post date: Feb 12, 2018 7:6:12 AM
رۆژی شەممە ٢٠١٨/٢/١٠ له سه‌نته‌ری زمان / زانكۆی سلێمانی زنجیرە سیمینارێكی زانستیی به ناونیشانی "Research Paradigm and Literary Argument" بۆ بەڕێز پرۆفیسیۆری یاریدەدەر د. زانیار فایه‌ق، مامۆستا لە بەشی ئینگلیزی كۆلێژی زمان ده‌ستیپێكرد.
یه‌كه‌م سیمیناری زنجیرەکە به ناونیشانی " Research Paradigm" بوو کە ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ ، ده‌رچوان و خوێندكارانی ماسته‌ر و دكتۆرای زمان و ئەدەب لە بەشەكانی عەرەبیی و كوردیی و ئینگلیزیی ئاماده‌یبوون.
له سیمیناره‌كه‌دا هه‌ندێك لە زاراوه گرنگ و پێویسته‌كانی توێژینه‌وه خرانه‌ڕوو كه‌پێویستە خوێندكاران له كاتی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستیدا ئاشنایبن. هه‌روه‌ها دکتۆر زانیار فایەق تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگ و گرفتانه‌ی كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی دێنه ڕێی توێژه‌ران، به تایبه‌ت كێشه‌ی سەپاندنی بابەت و ناونیشانی توێژینەوە بەسەر توێژەراندا بە تایبەت لە زانستە مرۆڤایەتییەكاندا كه ئه‌مه‌ش بە بۆچوونی ناوبراو، پێشێلكردنی بنەماكانی "پارادیم"ی توێژینەوەوەیه.