تێزێکی دکتۆرا لە بواری ئەدەبی کوردی گفتوگۆکرا

Post date: Jul 04, 2022 10:20:29 AM

لە زنجیرە گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان رۆژی 3/7/2022 تاوتوێی تێزی دكتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی کوردی (هەژار فەقێ سلێمان حسێن) بە ناونیشانی (هێماگەری لە دەقە واڵاکانی شێرکۆ بێکەسدا)، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ سازكرا.

جێگەی ئاماژەیە لیژنەکە پێكهاتبوون لە :  پڕۆفیسۆر  د. ئەنوەر قادر محەمەد له‌ زانکۆی سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەکە و هەریەکە لە ئەندامان ، پڕۆفیسۆر د. پەخشان سابیر محەمەد له‌ زانکۆی سۆران،  پڕۆفیسۆری د. عەلی تاهیر حوسەین له‌ زانکۆی سلێمانی، پڕۆفیسۆری د.ئیبراهیم عەبدولڕەحمان مەحمود له‌ زانكۆی گەرمیان، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.موحسین ئەحمەد عومەر له‌ زانکۆی سەڵاحەدین، پڕۆفیسۆر د. مەریوان عومەر حەسەن له‌ زانكۆی سلێمانی ئەندام و سەرپەرشتیار.

هاوکات گفتوگۆكە سەرکەوتووانە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو.