مەراسیمی رێزلێنان

Post date: Apr 30, 2019 10:34:5 AM

ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠١٩/٤/٢٩ بەشی عەرەبی کۆلێجی زمان، مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ هەردوو مامۆستای بەڕێز پ.د. فائق مصطفى أحمد و پ.د. عبدألوهاب عبداللە عبدالرحیم سازکرد. مەراسیمەکە بەبۆنەی خانەنشینکردنی هەردوو مامۆستای بەرێزەوە سازکرابوو وەک رێزو وەفایەک بۆ ئەرک و ماندوبوونیان لە بواری فێرکردن و پێگەیاندنی چەندان کادیر و ڕۆڵەی بە ئەمەک لە بوارەکەیاندا. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێجی زمان، جێگری راگر، سەرۆک بەشەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایان بەرێوەچوو، تییدا سوپاس و پێزانین پێشکەشی هەردوو مامۆستای ناوبراو کرا.