ئەنجامی بەرایی پرۆسەی پڕکردنەوەی کورسی( بەتاڵ وزیادکراو)
Post date: Oct 10, 2020 3:33:6 PM
ئەنجامی بەرایی پرۆسەی پڕکردنەوەی کورسی( بەتاڵ وزیادکراو) بە دەرچووانی ورەنەگیراو ودەرنەچووانی خولی یەکەمی خوێندنی باڵای (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا ) کە تاقیکردنەوەی زارەکیان ئەنجامداوە
بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ – ٢٠٢٠ )
ئاماژە بە نووسراوی نهێنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی ژمارە (٧٥٣) لە رێکەوتی ( ٨ / ١٠ / ٢٠٢٠ ) ، ئەنجامی بەرایی پرۆسەی پڕکردنەوەی کورسی( بەتاڵ وزیادکراو) بە دەرچووانی ورەنەگیراو، و ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی زارەکی دەرنەچووانی خولی یەکەمی خوێندنی باڵای (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ – ٢٠٢٠ ) رادەگەیەنین.
هاوپيچ خشتەی ئەنجامەکانە کە دوو خشتەیان تایبەتە بە پڕکردنەوەی کورسی( بەتاڵ وزیادکراو) بە دەرچووانی وەرنەگیراوی ماستەر و دکتۆرا. سێ خشتەکەی تر تایبەتە بە ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی زارەکی بۆ دەرنەچووانی خولی یەکەم بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کورسیە بەتاڵانەی کە ماونەتەوە .
بۆ ئاگاداریتان ماوەی تانەگرتن (3) سێ رۆژە و لە رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ( ١١/١٠/٢٠٢٠ ) دەستپێدەکات و لە سەر مالپەری زانکۆی سلێمانی دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی تانەکانتان پيشکەش بکەن لە رێگای پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی تایبەتەوە.
بە ناوی راگرایەتی کۆلیجی زمان و هۆبەی خوێندنی باڵاوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی وەرگیراوانی ئەنجامی بەرایی خوێندنی باڵا دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین وهیوای سەرکەوتنیش بۆ وەرنەگیراوان دەخوازین لە پرۆسەکانی داهاتوودا.
راگرایەتی کۆلیجی زمان
١٠/١٠ / ٢٠٢٠
- هاوپێچەکان