کۆلێژی زمان کات و ڕۆژی چاوپێکەوتن وتاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ ڕادەگەیەنێت
Post date: Aug 23, 2017 7:37:44 AM
ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکەین کە بە شێوەی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ داواکارییان پێشکەشکردووە، کات و ڕۆژی چاوپێکەوتن وتاقیکردنەوەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
* ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٩/١٧ کاتژمێر ٩ چاوپێکەوتن لە هەموو بەشەکانی کۆلێج چاوپێکەوتن دەستپێدەکات.
* ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠١٧/٩/١٩ کاتژمێر ٩:٣٠ - ١١:٠٠ تاقیکردنەوەی بەشی کوردی و کاتژمێر ١١:٣٠ - ٠١:٠٠ تاقیکردنەوەی بەشی عەرەبی دەبێت.
* ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٠١٧/٩/٢٠ کاتژمێر ٩:٣٠ - ١١:٠٠ تاقیکردنەوەی بەشی وەرگێڕان ئەنجام دەدرێت و کاتژمێر ١١:٣٠ - ٠١:٠٠ تاقیکردنەوەی بەشی فارسی دەبێت.
تێبینی :
١. پێویستە خوێندکار ڕۆژی تاقیکردنەوە پێناسی بەشداری ئەزمونە گشتییەکان وپێناسی باری شارستانی پێبێت.
٢. ڕۆژی تاقیکردنەوەکان هەر بەشێک هۆڵی تاقیکردنەوەکان دیاریدەکات.