سبه‌ینێ دوو چالاكی له‌ كۆلێژی زمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

Post date: Dec 02, 2017 5:8:59 PM

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێككەوتی (٣/١٢/٢٠١٧)، كاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ، ڕێوڕەسمێكی شایستە لە لایەن ڕاگرایەتی كۆلێژی زمان و لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژەوە لە ناو كۆلێژی زمان/ كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ڕێكدەخرێت بە بۆنەی ناونانی هۆڵی كۆنفڕانسی كۆلێژی زمانەوە بە ناوی مامۆستا و لێكۆڵەر و ئەدیبی كورد بەڕێز (پ.د.عیزەدین موستەفا ڕەسوڵ)ەوە.

هاوكات، كاتژمێر (۱۲:۰۰ ی نیوه‌ڕۆ) له‌ هۆڵی (پ.د.عیزەدین موستەفا ڕەسوڵ) ڕێکخراوی ئۆرچاردی بریتانی به‌هاوکاری کۆلیجی زمان چالاکییه‌ک ئه‌نجامده‌دات بۆ بنیاتنانی ئاشتی له ڕیگه‌ی نمایشی کورته فیلم.