نامەیەكی دكتۆرا لە بواری ئەدەبی عه‌ره‌بیدا گفتوگۆكرا

Post date: Dec 12, 2021 4:41:1 PM

لە زنجیرە گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان رۆژی 8/12/2021 تاوتوێی نامەی دكتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی عه‌ره‌بی (ملكۆ أحمد كریم) بە ناونیشانی (قصيدة النثر عند جماعتى كركوك وكفري- دراسة نقدية مقارنة) دا، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ سازكرا.

جێگەی ئاماژەیە لیژنەکە پێكهاتبوون لە پرۆفیسۆر د. نیان نوشیروان فواد له‌ زانکۆی سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەکە و هەریەکە لە ئەندامان:  پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. إسماعیل إبراهیم مصطفی له‌ زانکۆی سلێمانی، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد شكور إسماعیل له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. ئازاد عبدول رشید له‌ زانکۆی چه‌رمۆ، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. حسین عمران محمد له‌   زانكۆی گه‌رمیان،  پڕۆفیسۆر د. ظاهر له‌تیف كریم له‌   زانكۆی سلێمانی ئەندام و سەرپەرشتیار.

هاوکات گفتوگۆكە بەگرتنەبەری رێنماییە تەندروستییەكان، سەرکەوتووانە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا، بەڕێوەچوو.