ڕێوڕەسمى ئاهەنگی دەرچوونى خوێندكارانى قۆناغى چوارەم

Post date: Dec 01, 2019 9:52:59 AM

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی  ٢٠١٩/١١/٢٨ کاتژمێر( ٢) ی پاشنیوەڕۆ، بەڕێزان ڕاگرى كۆلێژو ياريدەدەرى ڕاگرى كۆلێژى زمان وسەرۆكى بەشە زانستێەكانى كولێژ، بەشدارى ڕێوڕەسمى ئاهەنگی دەرچوونى خوێندكارانى قۆناغى چوارەمی بەشەكان (كوردى،عەرەبى ،ئينگليزى،وەرگێران )بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٨_٢٠١٩ كرد . شايەنى تێبينيە ئەم خولی دەرچوونە خولى (٣٤) ە مينى دەرچووانى كۆڵێژى زمان و زانكۆى سلێمانيە، بەم بۆنەيەوە بەناوی سەرجەم مامۆستايان و خوێندكارانى كۆلێژەوە پيرۆزبايیەكى گەرم لە خوێندكارانى دەرچوو وخانەوادەكەيان دەكەين