کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ هاونیشتمانیانی کۆبانێ

Post date: Aug 26, 2015 6:56:20 AM

هەندێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سکوڵی زمان هەستان بە سازدانی کەمپینێکی کۆمەک کۆکردنەوە لە رۆژانی  18تا 29-10-2014 بۆ ئەو هاونیشتمانیانەی کۆبانێ کە بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ناوچەکەیان رویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. پاش کۆکردنەوەی برێکی زۆر لە پێداویستی ، هاوکاریەکان گەیەنرایە کەمپی عەربەت و لە لایەن رێکخراوی بەهاناچونی نێودەوڵەتیەوە (IRC) کۆمەکەکان وەرگیران و دابەشکران بەسەر هاونیشتمانیاندا.