تاقیكردنەوەی ڕاستەوخۆیی بۆ وەرگرتن لە بەشی وه‌رگێڕان و فارسی ئه‌نجامدرا

Post date: Sep 24, 2017 6:37:21 AM

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێككەوتی 20/9/2017 ‎تاقیكردنەوەكانی وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی بەشی وه‌رگێڕان و فارسی لە كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامدرا.

‎ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌  له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا ، چاوپێككەوتنی زارەكی خوێندكاران بۆ ئه‌و به‌شانه‌ له‌ كۆلێژی زمان ئەنجامدرابوو.

هەردوو تاقیكردنەوەكە لە لایەن لیژنەیەكی تایبەتی كۆلێژی زمانه‌وه‌ سەرپەرشتی كراون و لە هەفتەی داهاتووشەوە ئەنجامی چاوپێككەوتن و تاقیكردنەوەكە بە فۆڕمی تایبەت بۆ تۆماری گشتی- زانكۆی سلێمانی بەرز دەكرێتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی كاری پێویست.