سیمینارێک لەسەر کتێبی (مەنامە)ی بەڕێز پ.د. محەمەدی مەحویی ئەنجامدرا
Post date: Feb 22, 2017 7:7:47 AM
ڕۆژی سێ شەممە ، ڕێکەوتی ٢١/ ٢/ ٢٠١٦ ، سیمینارێک بۆ بەڕێز پ.د. محەمەدی مەحویی لە هۆڵی بێشکچی/ کۆلێژیپەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو.
سیمینارەکەش ، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە قوتابی و مامۆستای بەشەجیاوازەکان بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە شیکردنەوەو ڕاڤەکردنی پرۆژەی بە ستانداردکردنی زمانی کوردی لەلایەن نوسەرەوە کە لە دوتوێی کتێبێکدا بە ناوی (مەنامە) ىڵاوی کردبووەوە و تێیدا بە شێوەیەکی زانستی نمونەو بەڵگەی پێویست بۆ لایەنە زانستییەکانی پەیوەست بەو بابەتەوە هێنراونەتەوە.
Photo by : Qumrya Mohammed