گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (مستەفا ڕەزا مستەفا)

Post date: Oct 24, 2019 8:2:21 AM

رۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠١٩/٢٤/١٠ لە هۆڵی گفتوگۆ ی کۆلێجی زمان، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا/ دکتۆرا (مستەفا ڕەزا مستەفا) بەڕێوەچوو. گفتوگۆکە لە ژێر ناونیشانی ( پۆلێنکردنی مۆرفیمە بەندەکان لەسەر بنەمای چالاکی و سستی ئەمڕۆیان لە زمانی کوردیدا) بوو کە  لێکۆڵینەوەیەکی داتایی بوو.

لیژنەی گفتۆگۆ پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە: 

١. د. فەرەیدون عەبدول محەمەد

٢. د. تاڵب حسێن عەلی

٣. د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج

٤. د. شیلان عمر حسین

٥. د. شیروان حسێن حمد

٦. د. فاروق عمر صديق