سیمینارێک لەسەر شێوازی نوسینی داهێنەرانە

Post date: Apr 28, 2019 8:43:35 AM

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٩/٤/٢٨ لە هۆڵی سیمیناری کۆلێجی زمان بە ئامادەبونی بەرێزان ڕاگری کۆلێجی زمان، جێگری ڕاگر، سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێج، سیمینارێک بۆ ناساندنی پرۆگرامی شێوازی نوسینی داهێنەرانە رێکخرا. ئەم سیمینارە لە لایەن نوسەرو شاعیری بەناوبانگی ئەمریکی (کریستۆفەر میرێل) پێشکەشکرا و بە پاڵپشتی باڵوێزخانەی ئەمریکی لە بەغدا، ڕێکخراوی ئایرێکس و بە هاوکاری د.کارزان غەفور بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆی سلێمانی سازکرابوو، تێیدا کریستۆفەر میرێل باسی لە پرۆگرامێکی نێودەوڵەتی کرد بۆ شێوازی نوسینی داهێنەرانەو کورتەیەکی دەربارەی ئەو کۆرسانە لە ئەمریکا خستە ڕوو.