کۆلێجی زمان: تاقیکردنەوەی وەرگێڕانی یاسایی ئەنجام درا
Post date: Sep 18, 2022 6:11:9 PM
لە کۆلێجی زمان تاقیکردنەوەی زارەکی و نوسین بۆ ئەو کاندیدانە ئەنجامدرا کە داواکاری بەدەستهێنانی مۆڵەتی وەرگێڕانی یاساییان لە دادگای سلێمانی پێشەکەشکردبوو.
بە هەماهەنگی نێوان زانکۆی سلێمانی و سەرۆکایەتی دادگای تیاهەڵچوونەوەی سلێمانی، لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 18/9/2022، لە کۆلێجی زمان/بەشی وەرگێڕان تاقیکردنەوەی نوسین بۆ خوازیارەکان بەڕێوەچوو، هاوکات پڕۆسەکە لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوامدەبێت بۆ تاقیکردنەوەی زارەکی.