ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ڕاستەوخۆیی بۆ وەرگرتن لە بەشی كوردی
Post date: Sep 20, 2017 6:45:26 AM
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێككەوتی (١٩/٩/٢٠١٧) تاقیكردنەوەی وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی بۆ وەرگرتن لە بەشی كوردی لە كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامدرا.
شایەنی تێبینییە، كە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو، ڕێككەوتی (١٧/٩/٢٠١٧) چاوپێككەوتنی زارەكی خوێندكاران ئەنجامدرابوو.
پێویستە ئەوەش بگوترێت، كە هەردوو تاقیكردنەوەكە لە لایەن لیژنەیەكی تایبەتی بەشی كوردییەوە سەرپەرشتی كراوە و لە هەفتەی داهاتووشەوە ئەنجامی چاوپێككەوتن و تاقیكردنەوەكە بە فۆڕمی تایبەت بۆ تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی بەرز دەكرێتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی كاری پێویست.
لێرەوە بە پێویستی دەزانین، كە بە ناوی كۆلێژی زمان و بەشی كوردییەوە زۆر سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی وەرگرتن بكەین، كە سەركەوتووانە بە كاری وەرگرتن هەڵساون و هەروەها سوپاسی ئەو مامۆستا بەڕێزانەش بكەین، كە هاوكاری كاری لیژنە بوون.
هەروەها هیوای سەركەوتن بۆ سەرجەم خوێندكاران. دەخوازین و سوپاسی خۆیان وخانەوادە بەڕێزەكانیشیان دەكەین، كە بە تەواوی هاوكاری سەركەوتنی سەرجەمی پڕۆسەكە بوون.
بەشی كوردی