سەردانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی کوردی بۆ کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ

Post date: Feb 14, 2018 6:32:36 AM

ڕۆژی ٣ شەممە، ڕێکەوتی ٢٠١٨/٢/١٣، لەلایەن بەرێزان سەرۆکی بەش وبڕیاردەری بەشی کوردییەوە بە هاوکاری ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی، وانەیەکی کارەکی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی کوردی ڕێکخرا. وانەکە لە ناو ناوەندی کتێبخانەی زانکۆی سلێمانی بوو تێیدا وێڕای ئاشناکردنی خوێندکاران بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ، وانەیەکی وردی کارەکی بە شێوەی مەیدانی لە لایەن خاتو (شلێر) پسپۆڕی بواری کتێبخانە، بە خوێندکاران وترایەوە. دواتریش خوێندکارەکان لە هۆڵی سیمیناری کتێبخانەکە وانەکانیان درێژە پێدا.

سوپاسی بەشی کوردی بۆ بەڕێوەبەر وفەرمانبەرانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی و بە هیوای سودبینینی خوێندکاران.