خەڵاتکردنی خوێندکارە یەکەمەکان و بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم

Post date: Nov 13, 2019 9:42:0 AM

ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ٢٠١٩/١١/١٣ لە هۆڵی پ.د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ لە کۆلێجی زمان، ڕاگرایەتی کۆلێجی زمان بە هاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە مەراسیمێکدا بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکانی کۆلێجی زمانیان کردو خوێندکارە یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ خەڵات کران.