زانكۆی سلێمانی و كۆمپانیای یۆنایتد ساینس خولێكی تایبەت بە تەكنیكی نووسین دەكەنەوە

Post date: Nov 21, 2021 6:24:18 PM

كۆلێژی زمان- زانكۆی سلێمانی و كۆمپانیای یۆنایتد ساینس، بە ناونیشانی (زمانی نووسین لە نووسراوی فەرمی و میدیاییدا)، خولێكی تایبەت بە تەكنیكی نووسین بۆ بەشێك لە مامۆستایانی كۆلێژەكانی یۆنایتد ساینس دەكەنەوە. 

خولەکە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدر د. تریفە عومەر ئەحمەد، مامۆستا لە كۆلێژی زمان، بەشی وەرگێڕان لە رۆژی ٤-١٢-٢٠٢١ دەوترێتەوە، هاوكات لە كۆتایی خولەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون بە فێرخوازانی خولەكە دەبەخشرێت.