لە کەرکوک مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەد کەساس سازدرا

Post date: Aug 20, 2021 5:17:11 AM

سەرلەئێوارەی ڕۆژی پێجشەممە (١٩/٨/٢٠٢١) لە شاری کەرکوک، مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەد ئەحمەد سەعید، ناسراو بە کەساس جەباری ئەنجامدرا. 

لە مەراسیمەکەدا کە لە سەنتەری ڕۆسنبیری شاری کەرکوک بەڕێوەچوو، سەرەتا بە وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و پاشان لە لایەن ئامادەبوانی مەراسیمەکە چەند وتارێک خوێنرانەوە.

 

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر شاخەوان جەلال حاجی فەرج، ڕاگری کۆلێجی زمان، بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و ڕاگرایەتی کۆلێژی زمان وتارێکی پێشکەش کرد وتیایدا تیشکی خستە سەر وێستگەئاکادیمییەکانی کۆچکردوو ؛ لەوچوارچێوەیەشدا باسی لە ڕۆڵ و خزمەتە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی پرۆفیسۆر کەساس کرد و بەشداریی لەبەرەوپێشچوونی زانکۆی سلێمانی بەگشتی و   زمان و ئەدەبی کوردی بەتایبەتی بەرزنرخێنرا

جێگەی ئاماژەیە هەریەکە لە دکتۆر محەمەد عومەرعەول، سەرۆکی بەشی کوردی و پڕۆفیسۆر دکتۆر محەمەد دلێرئەمین بە نوێنەرایەتی بەشی کوردی بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. 

دواتر فیلیمێکی دۆکۆمێنتاری پێشکەشکرا کە تێیدا وێستگە جیاوازەکانی دکتۆر محەمەد کەساس نیشاندران، لە کۆتاییشدا لە گۆڕەپانی سەنتەرەکەدا، پەردە لەسەر پەیکەری پڕۆفیسۆری خوالێخۆشبوو لابرا.