هەڵمەتی نەمام چاندن

Post date: Mar 12, 2019 7:23:2 AM

ئەمڕۆ، رێکەوتی ٢٠١٩/٣/١٢، سەرەڕای پشوی خوێندکارانی کۆلێجەکە و بە ئامادەبونی ڕاگری کۆلێج، چەند مامۆستاو خوێندکارێکی بەشی ئینگلیزی لە پێناو ڕازاندنەوەو جوانترکردنی سیمای کۆلێجەکە چەندین نەمام و داریان لە چەند جێگەیەکی کۆلێجەکە ڕواند. دەستخۆشیان لێدەکەین و هیوادارین نمونەیان زۆربێت.