سیمینارێک لەبارەی دەرووندروستی گەنجان ئەنجام دەدرێت
Post date: Dec 02, 2022 7:33:38 AM
لە کۆلێجی زمان لە زانکۆی سلێمانی، سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "پێشکەوتنی بواری تەکنەلۆجیا لەسەر دەرووندروستی گەنجان" ئەنجام دەدرێت.
ڕێکەوتی 30/11/2022، لە هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر عزەدین مستەفا ڕەسول، لەکۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی 16 ڕؤژەی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی، ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد، بەهەماهەنگی لەگەل سەنتەری یەکسانی جێندەریی زانکۆی سلێمانی، سیمینارێک دەربارەی دەرووندروستی گەنجان ئەنجام درا.
جیگەی ئاماژەیە، سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز فرمێسک جاف-ەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکاری زانکۆوە پێشکەشکرا.