پیرۆزبایی ساڵی نوێ لایەن ڕاگری كۆلێجی زمانەوە

Post date: Dec 31, 2020 12:7:50 PM

لە سەروبەندی كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ و هاتنی ساڵی نوێ ی زایینی، ڕاگری كۆلێجی زمان ، پیرۆزبایی ئاڕاستەی زانكۆی سلێمانی و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی كۆلێجی زمان بە تایبەتی دەكات، هیواخوازە دەسپێكی سالی نوێ، هەنگاوێكی جدی بێت بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو گرفتانەی ساڵی پار بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-١٩ ەوە دوچاری جیهان و كوردستان بووەو لەو نێوەندەشدا بێگومان ڕەوشی خوێندن  لەجیهان و کوردستاندا زیانی بەرکەوتووە، بۆیە خواستی ناوبراو لە پیرۆزبایی ساڵی نوێ -٢٠٢١  بەر لە هەر شت هەوڵدانە بۆ دەستەبەركردنی تەندروستی هەمووان و پاشان زاڵبوون بەسەر كۆی ئەو گرفتانەی دەبنە بەربەست لەبەردەم سەركەوتنی خوێندندا، هاوكات راگری كۆڵێج جگەلە سوپاسگوزاری خۆی بۆ كارمەندان و مامۆستایان بەرانبەر بە دلسۆزییان بۆ سەرخستنی پرۆسەی خوێندن و برەودان بە ئاستی زانستی و لایەنی كارگێڕی، خوازیارە تۆماری ساڵی داهاتوو بە كۆشش و ماندووبوونی هەموان، ساڵێكی پڕ بەرهەم و سەركەوتن بێت.

پ.ی.د.شاخەوان جەلال حاجی فەرەج

   ڕاگری کۆلێجی زمان بەوەکالەت