بەشی عەرەبی بنەماكانی تێزی دكتۆرا دەكاتە بابەتی وۆرشكۆپێك

Post date: Apr 07, 2021 2:27:9 PM

بەشی عەرەبیی كۆلێژی زمان، سەبارەت بە چۆنێتی نووسینی نامەی ئەكادیمی و خستنەڕووی یاساو رێساكانی، وۆركشۆپێك بەناونیشانی (بنەماكان و رێگاكانی نووسینی نامەی ئەكادیمی، ثوابت البحث الاكاديمي، ومسالكه) بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا، دبلۆم، ماستەرو دكتۆرا، بەشێوەی ئۆنلاین سازدەكات. ئەم وۆركشۆپە بەمەبەستی گفتوگۆكردن و پڕكردنەوەی كەلێنی زانستی خوێندكار لە ئاست نووسینی نامەی ئەكادیمی و چۆنێتی بەكارهێنانی رێبازی لێكۆڵینەوە ئەنجامدەدرێت، كە لەلایەن هەردوو مامۆستای بەشی عەرەبی پرۆفیسۆری یاریدەدر د. ئیسماعیل ئیبراهیم مستەفا و د. كوردیا ئەحمەد حەسەن لە رۆژی ٢٨ / ٤ / ٢٠٢١ لە كاتژمێر ٨:٠٠: - ١٠:٠٠ی شەو پێشكەشدەكرێت.