ئاگاداری بۆ خوێندنی ئێواران و پارالێڵ

Post date: Sep 25, 2017 5:2:46 PM

بەشی كوردی لە كۆلێژی زمان/ زانكۆی سلێمانی ئاگاداری گشت خوازیاران و فێرخوازان لە دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی و دەرچووانی ساڵانی ڕابردووی گشت كۆلێژ و دەرچووانی پەیمانگای مامۆستایان/ بەشی كوردی ساڵانی ڕابردوو دەكات، كە بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) خوێندنی ئێوارانی كردۆتەوە و خوازیاران  بۆ خوێندنی ئێواران لە بەشی كوردی وەردەگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش تا ڕێككەوتی (١٠/١٠/٢٠١٧) لە تۆماری كۆلێژی زانكۆی سلێمانی لە ناو كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی فۆڕم دابەشدەكرێت، بۆیە هەر بەڕێزێك ویستییەتی دەتوانێت تا ئەو ڕێككەوتە فۆڕم بكاتەوە و ناوی خۆی تۆمار بكات.

‎شایەنی تێبینییە ، كە تا هەمان ڕێككەوت خوازیاران دەتوان هەر لە تۆماری كۆلێژ فۆڕمی پارالێڵ بۆ وەرگرتن لە بەشی كوردی / خوێندنی بەیانیان. وەربگرن

‎بە هیوای سەركەوتن بۆ گشت لایەك.