پەیامی پیرۆزبایی راگری كۆلێجی زمان

Post date: May 12, 2021 2:22:23 PM

لەگەڵ هاتنی ساتەوەختی جەژندا، خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١یش هەنگاو بەرەو كۆتایی دەنێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە تاقیكردنەوەكان دەكرێت، بۆیە راگری كۆلێجی زمان پ.ی.د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج لە پەیامی پرۆزباییەكەیدا، جگەلە پیرۆزكردنی جەژنی رەمەزان لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران، هاوكات سوپاسگوزاری خۆشی هەمبەر بە هەوڵ و كۆششی هەموان بۆ تێپەڕینی ساڵێكی سەخت دەربڕی، بەجۆرێك ويرای بەربەستی ڤایرۆسی كۆڤید ١٩ و ٢٠ توانرا تەندروستانەو سەركەوتووانە بە سیستمی ئاوێتە خوێندن لە كۆتایی نزیكبكرێتەوە، بەدەرلەمەش ئاستی دڵنیایی جۆری و زانستی و رۆشنبیریی كۆلێج  بەهۆی ئەنجامدانی چالاكی و وۆركشۆپ و سمینارو وێبیناری مامۆستایان، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بووە، بەمەش توانراوە كاریگەریی لەسەر رانكینی زانكۆ دروستبكرێت، بۆیە لە دیدی راگری كۆلێجی زماندا شایستەی دەستخۆشی لێكردنن، لەكۆتایشدا دوبارە ئومێدی بەسەربردنی جەژنێكی پڕ لە ئاسودەیی و تەندروستی بۆ هەمووان خواستەوە.