ئاگــــاداری گرنگ بۆ خوێندكاران
Post date: Nov 22, 2020 11:39:34 AM
سڵاو خوێندكارانی ئازیز
هیوای ته‌ندروستی باش بۆ هه‌موان ده‌خوازین
له پاش ده‌ستپێكردنی خوێندنی ساڵی 2020-2021 به شێوه‌ی ئاوێته، كه له 4/10/2020 خوێندن به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستیپێكردوو له 15/11/2020 بۆ هه‌ر قۆناغێكی خوێندن له ڕۆژێكی دیاریكراودا، خوێندن له كه‌مپه‌س ده‌ستیپێكرده‌وه.
بۆیه سه‌رجه‌م خوێندكارانی قۆناغی ( سێیه‌م و چواره‌م) ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ئه‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه په‌یڕه‌و بكه‌ن:
1-هه‌ر خوێندكارێك تاكو 29/11/2020، جۆینی كڵاسه‌كانی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی نه‌بوبێت، ئه‌وا مافی به‌شداریكردنی له تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌مدا نابێت.
2-سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له لایه‌ن مامۆستایانی وانه‌وه، پۆستده‌كرێت و به‌و ڕێژه‌یه‌ی مامۆستای وانه‌كه داوایده‌كات, بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م داواكراو ده‌بێت.
ڕاگرایه‌تی كۆلێجی زمان