تێزێکی دکتۆرا لە بواری ئەدەبی کوردیدا گفتوگۆکرا

Post date: Jul 29, 2022 2:51:12 PM

لە زنجیرە گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 28/7/2022 تاوتوێی تێزی دكتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی کوردی (مەریوان حمەکردیم احمد) بە ناونیشانی (بنیاتی وێنەی هونەری لە شیعری سالم-دا)، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ سازكرا.

جێگەی ئاماژەیە لیژنەکە پێكهاتبوون لە د. عبدالقادر حمەامین محمد له‌ زانکۆی سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەکە و هەریەکە لە ئەندامان ،  د. فەرهاد قادر کریم له‌ زانکۆی گەرمیان،   د. ساقیە محمد احمد له‌ زانکۆی ڕاپەڕین،  د.  سامان جلال عزیز له‌ زانكۆی سلێمانی،   د.ئومێد رحیم شمس الدین له‌ زانکۆی گەرمیان، د.   فازیل مجید محمود له‌ زانكۆی سلێمانی ئەندام و سەرپەرشتیار.

هاوکات گفتوگۆكە سەرکەوتووانە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو.